ڕاستەوخۆ

روانگەی سوری: چەکدارانی سەربە دیمەشق دارەکانی عەفرین دەبڕنەوە

reset font size increase font size

 ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هەتا ئێستاش پرۆسەی بڕینەوەی داره‌كانی عەفرین لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، بەردەوامە و سرووشتی ناوچەکە ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوری، کە لە زاری هاوڵاتیانی دانیشتووی عەفرین ئاشکرای کردووە، دارەکانی دارستانی (خالیدیە) لە نزیک گوندی ترەندە لە عەفرین، ڕۆژانە دەبڕدرێنەوە و تاڵان دەکرێن. ڕوانگەکە ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای ئاشکرابوونی ئەم پێشێلکارییانە، لایەنە بەرپرس و پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە، هیچ هەنگاوێکیان بۆ ڕێگریکردن لەم تاوانە نەناوە و هیچ دەستوەردانێکیان نەکردووە بۆ وەستاندنی بڕینەوەی دارستانەکان.

له‌ دوای داگیركردنی عه‌فرین له‌ لایه‌ن سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌، به‌شێكی زۆری داره‌ زه‌یتونه‌كانی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری بڕدران و تاڵانكران.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.