دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، هاوسەرۆکانی دەم پارتی تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغلاری رایانگەیاند، باسیان لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی ئاشتی کردووە.
تونجەر باکرهان داوایکرد بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بەبێ درەنگکەوتن جێبەجێ بکرێن و هەندێک یاسای نوێ دەربکرێن.
گوتیشی، ئەرکی سەرشانی هەموو لایەکە کێشەی کورد چارەسەر بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەمجارە لە مێژوی کۆماری تورکیادا پێنج حزب ڕای هاوبەشییان هەبێت لەسەر بابەتێک، بۆیە بەر لە هەنگاوە یاساییەکان پێویستە هەندێک هەنگاوی دیکەی کردەیی بنرێت.