ڕاستەوخۆ

دەست بە دابەشکردنی بەشە زەیتی ئەمساڵ دەکرێت

reset font size increase font size

کۆتابەشە زەیت بۆ ساڵی ڕابردوو دابەشدەکرێت و بەرپرسێکی بەڕێوبەرایەتی دابەشکردنی خۆراکی سلێمانیش دەڵێت لە نزیکتری کاتدا دەست بە دابەشکردنی بەشەزەیتی ئەمساڵ دەکرێت.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشکردنی زەیتی مانگی 8ـى 2025 لە قۆناغی کۆتاییدایە و بەم نزیکانە دەست بە دابەشکردنی بەشە زەیتێکی دیکە دەکەن.

کامەران فەتاح بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بە نوچە تی ڤی ڕاگەیاند: هەشتەمین بەشە زەیتی ساڵی ڕابردوو لە دەرەوەی سلێمانی دابەشکراوە و لە هەفتەی داهاتوودا کۆتایی بە پرۆسەکە دێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو بەشە زەیتەی دابەشدەکرێت کۆتا بەشە زەیتی ساڵی 2025 دەبێت و دوابەدوای ئەوەش ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی یەکەمین بەشە زەیتی ئەمساڵ دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.