ڕاستەوخۆ

دەستەی دەسپاکی هەرێم پێشنیازی پێدانی خەڵاتی دارایی بە ئاشکراکەرانی گەندەڵی دەکات

reset font size increase font size

دەستەی دەسپاکیی هەرێمی کوردستان کار لەسەر ئامادەکردنی ڕێنمایی و سیستمێکی نوێ دەکات بۆ دابینکردنی پاراستنی یاسایی و پێدانی خەڵاتی دارایی بەو کەسانەی سەرپێچی و کەیسەکانی گەندەڵی ئاشکرا دەکەن، بە ئامانجی هاندانی هاوڵاتییان و بەهێزکردنی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی.

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەسپاکیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوان کار لەسەر هەڵسەنگاندنی ئەو بەڵگانە دەکەن کە ڕێگری لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی دەکەن و دەکرێت لە دادگاکاندا بەکاربهێندرێن.

جەختیشی لەوە کردەوە کە بۆ کارکردنی دروستی ئەم میکانیزمە، پێویستیان بە ڕێنمایی ڕوونی یاسایی هەیە.

بەگوێرەیئەو پلانەی کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا ڕاگەیەندراوە، هەر کەسێک بەڵگەی باوەڕپێکراو لەسەر تێوەگلانی فەرمانبەرانی گشتی لە گەندەلیدا پێشکەش بکات، خەڵاتی دارایی دەکرێت و ناسنامەکەشی بە تەواوی بە نهێنی دەهێڵدرێتەوە. 

بڕی خەڵاتەکەش بەپێی قەبارەی کەیسی گەندەڵییەکە و کاریگەرییەکەی لەسەر سامانی گشتی دیاری دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش دەستەکە لەگەڵ دەستەی دەسپاکی فیدراڵی و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNDP) لە پەیوەندیدایە.

هاوڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی هێڵی گەرمی 1015، ئیمەیڵی تایبەت، یان سندووقەکانی سکاڵاوە، سەرپێچییەکانی وەک بەرتیل، دەستبەسەرداگرتنی ماڵی گشتی، دەوڵەمەندبوونی نایاسایی و بەکارهێنانی خراپی دەسەڵات تۆمار بکەن.

ئەم هەنگاوەی هەرێمی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی "ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیان" لە عێراق کە بە ڕێنمایی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەستەی دەسپاکی فیدراڵی بەڕێوەدەچێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.