ڕاستەوخۆ

دەستپێکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی دیلەکانی هەسەدە بۆ زیندانی ئەقتان

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی کاتیی سوریا، قۆناغێکی نوێی دۆسیەی دیلەکان دەستی پێکرد و ژمارەیەک شەڕڤان بە مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنیان گواسترانەوە بۆ زیندانی ئەقتان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوخۆی ڕۆژاڤا، ژمارەیەک لەو شەڕڤانانەی کە لە زیندانەکانی مەنبج و حەلەب بوون، گواستراونەتەوە بۆ زیندانی ئەقتان، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ قۆناغی کۆتایی ئاڵوگۆڕی دیلەکان ئەنجامدراوە.

تاوەکو ئێستا لە کۆی 1070 دیل کە لە هاوڵاتیانی مەدەنی و شەڕڤانانی هەسەدە پێکدێن، 859 کەسیان ئازاد کراون و گەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانیان.

لە کاتێکدا هەوڵەکان بۆ کۆتایی هێنان بە دۆسیەی دیلەکان بەردەوامە، هێشتا 211 کەس لە زیندانەکانی حکومەتی کاتیی‌دان و چاوەڕێی تەواوبوونی ڕێکارە یاسایی و سیاسییەکان دەکەن.

سەرەڕای هەنگاونان بۆ ئازادکردنی ئەو دیلانە، بەڵام نەبوونی وادەیەکی دیاریکراو بۆ ئازادکردنیان و گەڕانەوەیان بۆ ناو کەسوکاریان، نیگەرانی و دڵەڕاوکێی لای خەڵک و بنەماڵەکانیان دروست کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.