ڕاستەوخۆ

دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی ئەندامێکی سەرکردایەتیی حەشدی شەعبی ڕەت دەکاتەوە

reset font size increase font size

دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە لە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سەبارەت بە دەستگیرکردنی  حەشدی شەعبی بڵاو کرابوونەوە.

دەزگاکە لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان دەزگایەکی پیشەیی و تایبەتمەندن و بەپێی فەرمانە دادوەرییەکان و ڕەزامەندیی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان کار دەکەن.

هەروەها داوای لە هاووڵاتییان کرد کە تەنها پشت بە پلاتفۆرمە فەرمییەکانی دەزگاکەیان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری و هەواڵەکان.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.