دهروازهی نێودهوڵهتی باشماخ رایگهیاند، هاتوچۆی بازرگانی و گهشتیاری له دهروازهكهیان رانهوهستاوه و بهردهوامه.
دوێنێ دهنگۆی ئهوه بڵاوكرایهوه كه بههۆی هێرشهكانی سهر ئێران هەموو جوڵەیەکی گەشتیاری و بازرگانی لە تەواوی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوكرایهوه، ئەمڕۆ دەروازەی باشماخ رایگەیاند، هاتووچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەکەیان ئاساییە.
مەریوان کەریم لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی دەروازەی باشماخ رایگەیاندووە، هاتوچۆکردن لە دەروازەکەدا ئاساییە و بۆ ساتێکیش رانەوەستاوە، هیچ بڕیارێک بۆ راگرتنی جوڵەی دەروازەکان نییە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنانەت لە شەڕی 12 رۆژەی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ئیسرائیلیشدا دەوازەکە هاتوچۆکردن تێیدا ئاسایبووە و رانەوەستاوە.