ڕاستەوخۆ

دەروازەی سنووریی ڕەبیعە دوای 13 ساڵ دەکرێتەوە

reset font size increase font size

دوای ساڵانێکی زۆر لە داخران، ئەمڕۆ دەروازەی سنووریی ڕەبیعە لە نێوان عێراق و سوریا بە شێوەیەکی فەرمی بەڕووی جموجۆڵی بازرگانیدا دەکرێتەوە.

عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، دوای 13 ساڵ لە داخستنی ئەمڕۆ دەروازەی سنوریی ڕەبیعە-تل کۆچەر کە خاڵی سنوریی نێوان عێراق و سوریایە بەشێوەیەکی فەرمی دەکرێتەوە.

لالەیەکی دیکەوە فەواز مەشعان، بەڕێوەبەری شارۆچکەی ڕەبیعە لە بارەی گرنگی دەروازەکە ڕایگەیاند، ڕەبیعە یەکێکە لە شادەمارە گرنگەکانی ئابوریی عێراق و ئەم وڵاتە بە سوریاوە دەبەستێتەوە.

فەواز گوتیشی، نزیکیی دەروازەکە لە تورکیا وایکردوە ببێتە خاڵێکی گرنگی پەیوەندییە ئابورییەکانی عێراق و تورکیا. ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە کارکردن تێیدا بەردەوامە، بەڵام ئەمڕۆ بەڕووی جموجۆڵی بازرگانیدا دەکرێتەوە.

دەروازەی ڕەبیعە لە دیوی عێراقەوە دەکەوێتە سنوری شنگال و نەینەوا، لە دیوی سوریاشەوە دەکەوێتە سنوری دێرک و حەسەکە، کە ڕێڕەوێکی گرنگی وشکانیی نێوان هەردوولایە.

ئەم دەروازە سنورییە لەدوای سەرهەڵدانی شەڕی داعشەوە بەهۆکاریی تێکچوونی بارودۆخ و ناسەقامگیریی ئاسایشەوە داخرا. بە گوتەی بەرپرسان بۆ دۆخی ئێستا و هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی وشکانییە، ئەم دەروازە دەتوانێت ڕۆڵی کاریگەریی هەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.