جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا ڕایگەیاند، لە ئەگەرى پاڵپشتى ڕاستەوخۆى ئەڵمانیا بۆ ئۆکرانیا بۆ ئەنجامدانى هێرشى سەربازى بۆسەر وڵاتەکەمان ئەوا ئابووری ئەڵمانیا دەڕووخێنن و پیشەسازییەکەی لەناو دەبەین.
دیمیتری مێدڤید جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا بە کەناڵىRT ـى ڕاگەیاندووە، ئەگەر سیناریۆ مەترسیدارەکان دژى وڵاتەکەمان بکەونە بوارى جێبەجێکردن ئەوا شارستانیەتی ئەوروپی دەسڕینەوە.
دەشڵێت، هۆشدارى دەدەینە ئەڵمانیا لە ئەگەرى پاڵپتى ڕاوخۆى ئۆکرانیا بۆ ئەنجامدانى هێرش بۆسەر وڵاتەکەمان ئەوا ئەو پیشەسازییە بەهێزەى شانازى پێوە دەکات لەناوى دەبەین.