شاندی رۆژاڤا لە کۆنفرانسی میونشنی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ لەگەڵ کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.
مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد، لە بەردەوامیی کارەکانی کۆنفرانسی میونشن لە ئاڵمانیا، دوای دیدارەکانی رۆژی رابردوو لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ درێژەیان بە دیدارە دیپلۆماسییەکانی خۆیان دا و بەجیا لەگەڵ، دکتۆر بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و سێناتۆر جین شاین، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆبوونەوە.
جێگەی ئاماژەیە لە دیدارەکەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکادا، ئەحمەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریاش لەگەڵ شاندی رۆژاڤا ئامادە بوو.
لەلایەکی دیکەوە وڵفگانگ ئیشینگر، بەرپرسی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، بەشدارییکردنی مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لە کۆنفرانسی میونشن، بە هەنگاوێکی مێژووی ناوبرد. ناوبراو، پێداگری لە ئامادەیی ئەڵمانیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بۆ پشتیوانیکردنی سیاسی و دارایی، لە پێکهاتنی ئاشتی لە سوریا و پێکەوژیانی هەموو پێکهاتەکان.
