دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به دوای سه‌ركرده‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئێران، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌یه ئایینیش بێت.
كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مریكی بڵایكردووه‌ته‌وه، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كه، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگه‌یاندووه، له ئێستادا ئێران به ته‌واوه‌تی لاوازبووه و ئه‌مریكاش ده‌یه‌وێت كه‌سێك بۆ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و وڵاته دیاری بكات، كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ واشنتن و ته‌لئه‌بیب هه‌بێت.
تره‌مپ گوتوشیه‌تی، گرنگ نییه ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینیش بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه دادپه‌روه‌ر بێت.
دۆناڵد تره‌مپ به "سی ئێن ئێن"ی گوتووه، ده‌بێت خۆی له هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده نوێیه‌كه‌ی ئێران به‌شداربێت، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌نزوێلا كردیان.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، ئاژانسی ئاكسیۆسی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه، مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی كه‌نداوی گوتووە، ئێمە بەنیاز نین ڕژێمی ئێران بگۆڕین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت گۆڕانکاریی لە دەسەڵاتی ئه‌و وڵاته‌دا بکرێت.