دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئێران حه‌زی له ڕێككه‌وتنه، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی شپرزه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان قسه‌یه‌ك ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 1ـی ئایاری 2026، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌نووسان كرد و ڕایگه‌یاند، ئێران حه‌زی له ڕێككه‌وتنه، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانیان شپرزه‌ن و ناتوانن بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ن.
گوتیشی، له‌باره‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانه‌وه، به‌رپرسانی تاران هه‌ریه‌كه‌یان قسه‌یه‌ك ده‌كات، بۆیه دڵخۆش نییه به‌و شتانه‌ی ئێران له گفتوگۆكاندا پێشكه‌شی ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، تا ئێستا بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی نه‌داوه و به ته‌له‌فۆن قسه له‌سه‌ر دانوستانه‌كان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باسی له‌وه‌ش كرد، هێز و تواناكانی ئێرانیان له‌ناوبردووه و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له دانوستانیش به‌رده‌وام ده‌بن.