بەڕێوەبەری پسولەی خۆراکی هەولێر دڵنیایی له به‌كارهێنانی به‌خۆراك ده‌دات و ده‌ڵێ، پشكنین بۆ ماده‌كانی به‌شه‌خۆراك ده‌كه‌ن و هه‌ر ماده‌یه‌ك شیاوی خواردن نه‌بێت به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌شی ناكه‌ن.
له چه‌ند رۆژێكه دەنگۆی تێکچوونی مادە خۆراکییەکانی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان لە عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەبێتەوە، سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراکی هەولێر دڵنیایی له به‌شه‌خۆراكی مانگانه ده‌دات و ده‌ڵێ، هه‌ر خۆراكێك شیاوی خواردن نه‌بێت دابه‌شی ناكه‌ن.
له باره‌ی ده‌نگۆكانه‌وه ئه‌مڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بازرگانیی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، تەواوی ئەو ماددە خۆراکیانەی بۆ هاووڵاتییان دابین دەکرێن، بەر لە دابەشکردنیان لە تاقیگەکاندا پشکینیان بۆ دەکرێت و چاودێریی دەکرێن، هەر ماددەیەک بەگوێرەی ستاندار نەبێت، نادرێتە هاووڵاتییان.
سیامەند قادر گوتیشی، ئەو بەشەخۆراکەی عێراق ڕەوانەی هەرێمی کوردستانی دەکات، جگە لەوەی ئەوان پشکنینی بۆ دەکەن، لە کوردستانیشەوە پشکنینی تایبەتی بۆ دەکرێت، ئینجا بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەکرێت، هەر ماددەیەک شیاوی خواردن نەبێت و تێکچووبێت، ڕەوانەی عێراق دەکرێتەوە و نادرێتە هاووڵاتیان.