ڕاستەوخۆ

دڵشاد شەهاب: پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە هەموو کاتێک باشتر و بەهێزترن

reset font size increase font size

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە ئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە هەموو کات زیاتر بەهێزە، و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکان پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە بووە.

لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا، دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوە دا کە عێراق لەبەردەم کۆمەڵێک کێشە و ئاڵۆزیی قوڵدایە و ئەگەر چارەسەریان بۆ نەدۆزرێتەوە، عێراق بەرەو ئایندەیەکی نادیار دەڕوات کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر هەرێمی کوردستانیش دەبێت.

سێ ئامانجی سەرەکیی بەشداریی سەرۆکی هەرێم لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەتدا:

ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە، هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت بە بەشداریی چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرۆکی هەرێم و لایەنە بەشدارەکانی حکومەت، کۆبوونەوەیەکی نااسایی و بەپەلەی ئەنجام دا، کە بەشداریی تێیدا لەسەر سێ پرسی سەرەکی چڕ بووبۆوە:

پرسی دارایی:

 عێراق لە دوای جەنگەوە بە قەیرانێکی قوڵی دارایی و کورتهێناندا تێدەپەڕێت و خەرجیی چەند هێندەی داهاتە، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر دۆخی دارایی هەرێمیش هەبووە.

پرسی ئەمنی:

دراوسێکانی عێراق نیگەرانیی زۆریان بەرامبەر بەو گروپە چەکدارانە هەیە کە ئامادە نیین فەرمانی دەوڵەت جێبەجێ بکەن و بوونەتە هەڕەشە بۆ ناوخۆ و دەرەوەش.

دۆخی سیاسی و ئایندەی عێراق:

 تاوتوێکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە ئەگەر چارەسەر نەکرێن، عێراق بەرەو داهاتوویەکی ئاڵۆز دەبەن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.