دوران کاڵکان رایدهگهیهنێت، رێبەر ئاپۆ بەهۆی خاوەندارییکردن لە پرسی هەبوون و ئازادیی کورد، 27 ساڵە لە زیندانی ئیمراڵییە و گهورهترین شۆڕشی هزری تۆماركردووه.
دوران کاڵکان ئەندامی ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە بەرنامەی تایبەتی کهناڵی مەدیا خەبەر وتی، ئامانجی سیستمی ئیمراڵی لەناوبردنی رۆح وهزر و هەستی کەسایەتییە.
لەبارەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیی 15ی شوباتیشەوە رایگەیاند، تێکۆشان و بەرخۆدانی کورد پیلانگێڕییەکەی پوچەڵ کردهوه، بەڵام سیستمی سەرکوت بەردەوامە.
کاڵکان، هێرشەکانی 6ی مانگی رابردووی بۆ رۆژاڤای کوردستان وەک پیلانگێڕی دووەمی 15ی شوبات لێکدایەوە و وتی، لەراستیدا ئەم هێرشە، هێرش بوو بۆسەر تێکۆشانی رێبەر ئاپۆ کە دەیەوێت رێگەچارەیەکی سیاسیی بۆ کێشەکان بگرێتە پێش، هەروەها هێرشەکانی سەر رۆژاڤای وەک هێرش بۆ سەر هەموو کوردستان ناوبرد.
ئاماژهی بهوهشكرد، لایەنێکی دیکەی هێرشەکانی سەر رۆژاڤا، بەئامانجگرتنی پرۆسەی ئاشتی و رێگرتن بوو لێی.