ڕاستەوخۆ

دوا وتاری خامنەیی: "دەبێت چەکی پارێزگاریمان هەبێت"

reset font size increase font size

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە دواین وتاریدا، کە دوای دەستپێکردنی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان واشنتۆن و تاران لە جنێڤ بوو. وتی: "دەبێت چەکی ڕێگرییمان هەبێت؛ ئەگەر وڵاتێک چەکی ڕێگری نەبێت، ئەوا لەژێر پێی دوژمنەکانیدا دەچەوسێتەوە".

 عەلی خامنەیی، دەشڵێت: چەکی پارێزگاریی یەکێک لە پێداویستییەکانی میللەتەکەمانە. ئەمریکییەکان بەبێ هیچ هۆکارێک دەستوەردان لەم بابەتە دەکەن: 'ڕەنگە فڵان مووشەکتان هەبێت، ڕەنگە مەودای واتان هەبێت و زیاتر نەبێت'، پەیوەندی چی بە ئێوەوە هەیە؟ پەیوەندی بە نەتەوەی ئێرانەوە هەیە.

 هەروەها خامنەیی وتیشی: سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام دەڵێت، سوپای ئەمریکا بەهێزترین سوپای جیهانە؛ بەهێزترین سوپای جیهان ڕەنگە هەندێکجار شەقێکی توندی لێبدرێت، کە نەتوانێت ڕاست بوەستێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.