راپۆرت
ئه‌مڕۆ 47 ساڵ بەسەر رووخانی رژێمی پاشایەتی و هاتنەسەرکاری حکومەتی ئیسلامی لە ئێران تێپەڕی، شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979، خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە مێژووی ئێران‌دا، به‌ڵام هه‌رزوو داخوازیی و ئومێدی هاووڵاتیان بۆ ئازادی و دیموکراسی، بەخێرایی رووبەڕووی سەرکوتی هەمەلایەنە و رەوتێکی پێچەوانەوە بووەوە.
حکومەتی ئیسلامی ئێران، لە یەکەمین هەنگاویدا، هێرشی کردە سەر نەتەوەکانی ناو ئێران، بەتایبەت لە کوردستان و بە فەتوای جیهاد و هێرشی سەربازیی، وەڵامی داواکارییەکانی گەلی کورد و ئازادیخوازانی دیکەی دایەوە.
هاوکات لەگەڵ سەرکوت و شەڕی ناوخۆیی، حکومەت، وڵاتەکەی رووبەڕووی شەڕێکی هەشت ساڵەی وێرانکەر لەگەڵ عێراق کرده‌وه. شەڕێک تێیدا، سەدان هەزار مرۆڤ بوونە قوربانی و کۆتاییەکەشی به زیانی ئێران و گه‌له‌كه‌ی شكایه‌وه.
یەکێک لە ستراتێژییە سەرەکییەکانی حکومەتی ئێران لە سەرەتای دامەزراندنییەوە، هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی بوو، بۆ وڵاتانی دیکە و جیهان. بۆ ئەم مەبەستەش دەستی خستە ناو کاروباری ناوخۆیی زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە و گروپ و هێزی چەکداریی جیاوازی دروستکرد، ئه‌وه‌ش وایكرد سه‌رچاوه‌ی دارایی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و گروپانه دابین بكات كه پشتگیریان ده‌كات، نه‌ك بۆ هاووڵاتیانی خۆی.
ئابووریی ئێرانیش لە لایەک، خرایە خزمەتی پەرەپێدانی بەرنامەی گوماناویی ئەتۆمی و هەروەها دروستکردنی هێزی دیكه، لە لایەکی دیکەش رووبەڕووی گەمارۆ و سزای نێودەوڵەتی بووەوە. داڕمانی ئابووریی، هەژاری و بێ‌کاری و دەیان قەیرانی دیکەی بۆ خەڵکی ئێران دروستکرد.

سیاسەتە ناوخۆیی و دەرەکییەکان، حکومەتی ئێرانی رووبەڕووی چەندین پێشهاتی گرنگ کرد. شەڕی 12 رۆژە لەگەڵ ئیسرائیل و هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکان، هەروەها ناڕەزایەتی و راپەڕینە جەماوەرییە ناوخۆییەکان، کە دیارترینیان شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" و سەرهەڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی مانگی رابردوو بوو. ئەم پێشهات و رووداوانە، دەسەڵاتی ئێرانیان لە لێوارەکانی رووخان نزیک کردوه‌ته‌وە.
له ئێستاشدا له دانوستانی ناڕاسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ ئێران گه‌ڕی یه‌كه‌می به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام هه‌موو پێشهاته‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن ئێران سووره له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی خۆی ئه‌مریكاش ره‌تیكردوه‌ته‌وه سازش له مه‌رجه‌كانی بكات، ئه‌وه‌ش وایكردووه جارێكی تر به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانیه‌وه، ئه‌مجاره ئێران رووبه‌ڕووی هێرشێكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا ببێته‌وه كه دوور نییه شه‌ڕه‌كه بۆ وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش بگوازرێته‌وه.
