بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیۆز، دوای چاوپێکەوتنەکەی هاکان فیدان، لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی تورکی کە باسی لهوهكردبوو دوای سوریا سەرەی عێراق دێت و ئاماژەی بە هێرشکردنە سەر شەنگال کرد، هۆزە عەرەبە سوننەکانی ناوچەکە کەوتوونەتە جموجۆڵی نائاساییەوە.
ئهوهشهاتووه، جموجوڵی هۆزە عەرەبەکانی دەوروبەری شەنگال لەناوچەی باعجەوە تاوەکو دەشتی نەینەوا دەستیپێکردووە و هۆزەکان کۆبوونەوەیان ئەنجامداوەو دۆخی نوێی شەنگال و قسەکانی هاکان فیدانیان تاوتوێکردووە.
باس لهوهشكراوه، لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی هۆزە عەرەبەکانی شەنگال، عەبدولڕەحیم ئەلشەماری، پەرلەمانتاری عێراق كه کاریگەریی لە ناوچەکەو هۆزی شەماردا ههیه، ئەرکی دابڕاندنی هۆزە عەرەبەکانی شەنگال لە بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال گرتووەتە ئەستۆ.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، عێراق بەرپرسی سوپای لە شەنگال گۆڕیوەو چاوەڕوان دەکرێت لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا هەندێک گۆڕانکاری تریش ئەنجامبدرێن، هەروەها هۆزە عەرەبەکانیش لەهەوڵداندان هێزێکی نوێ بەناوی حەشدی شەعبی سوننە لە ناوچەکەدا دروستبکەن.