په‌رله‌مانتارێكی عێراق ڕایگه‌یاند، دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنێت و دوای ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ، پاره‌ی تكتی فڕۆكه بۆ حاجیان ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه.
بەرزی ئەزمەڕ، ئەندامی لیژنەی ئەوقاف له په‌رله‌مانی عێراق له تۆڕی کۆمەڵایەتیی فه‌یسبوك نوسیوویەتی، وەک لیژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقی گفتوگۆیان کردووە، دەربارەی کەیسی حاجیانی ئەمساڵی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە پارەی تکتی فڕۆکەیان لێ وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی جەنگ و بارودۆخی ناوچەکەوە فڕۆکەخانەکان کارناکەن، بۆیە ناچارن بە ڕێگەی وشکانی بڕۆن بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج.
ده‌شڵێت، ده‌سته‌كه پێیان ڕاگەیاندین لیژنەیەك بۆ ئەو مەبەستە پێکدەهێنرێت و حاجیان دوای ئەنجامدانی فەریزەی حەج و گەڕانەوەیان، لەلایەن دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقییەوە قەرەبووی تکتی فڕۆکەیان بۆ دەکرێتەوە.