هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا داوای كاری هاوبه‌ش له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و كیشانه‌ی له نێوان هه‌ردولادا هه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هاوپه‌یمانیه‌كه‌ی نوری مالكی داوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی ئێستا ده‌كات كه له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم دروستبووه له باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی عێراق به بۆری نه‌وتی هه‌رێمدا بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا.
ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت، جیاوازی و دروستبوونی ناكۆكیی له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان.
به پێویستی ده‌زانێت، كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد به ڕۆحی نیشتمانیی و لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی باڵا و گشتیی عێراق و عێراقیه‌كاندا بێت و ببێته هۆكاری سه‌قامگیریی سیاسی و ئابوری وڵات.
هاوكات داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كات به دان به خۆداگرتن و له به‌رچاوگرتنی ئاسایشی ئابوریی و سه‌قامگیریی عێراق و عێراقییه‌كان، به ژیرانه و كاری هاوبه‌ش ئه‌و ناكۆكیانه و قۆناغه‌كه تێبپه‌ڕێنن.