گوڵستان كڵچ، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ده‌م پارتی له په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند، له‌م قۆناغه‌دا كه هێرشه‌كانی سه‌ر ئێران چڕتر بونه‌ته‌وه، پشتگیریی خۆمان بۆ گه‌لانی ئێران، به تایبه‌ت گه‌لی كورد، ده‌رده‌بڕین.
گوتیشی، لەپێناو پاراستنی تورکیا لە شەڕ و هەڕەشە هەنوکەییەکانی ناوچەکە، پێویستە حکومەت بەزوترین کات، ئاشتی له ناوخۆ به‌دیبێنێت.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پێویسته له‌م قۆناغه‌دا سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی توركیا جارێکی دیكه پێداگریی خۆیان بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی چارەسەریی دووپاتبکەنەوە.