پارتی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان ڕایگه‌یاند، چیتر نابێت ته‌نها گوێ له په‌یامه‌كانی ئۆجالان بگیرێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئازادیش بكرێت.
هاوسەرۆکی گشتیی "دەبەپە" لە كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆز له‌شرناخ ڕایگه‌یاند، گه‌لی كورد چیتر نایه‌وێت ته‌نها گوێ له په‌یامه‌كانی ئۆجالان بگرێت، به‌ڵكو ده‌بێت نه‌ورۆزی داهاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌و بكه‌ین.
باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌بێت گه‌لی كورد، "نه‌ورۆزی 2027" له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان بكه‌ن.
کەسکین بایندەر، هاوسەرۆکی گشتیی "دەبەپە" باسی له‌وه‌ش كرد، بەهاری گەلی کورد هاتووە و ئێمە بەرەو ئازادیی هەنگاو دەنێین.
گوتیشی "کوردان لە ناوەڕاستی شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بانگی ئاشتی دەکەن، چونکە گەلی کورد شایستەی ئاشتی و ئازادییە".