ڕاستەوخۆ

داوا لە ئێران دەکرێت سزاى لەسێدارەدان ڕاگرێت

reset font size increase font size

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریى لە دۆخی هەزاران زیندانیکراو و زیندانیی سیاسی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەدەن و داوای ڕاگرتنی لەسێدارەدانى زیندانیان دەکەن.

ئاماژەبەوەشکراوە، زیندانیانی سیاسی ڕووبەڕووی هەڕەشەی دوو لایەنە دەبنەوە، لە لایەک هەڕەشەی هێرشی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل و لە لایەکی دیکەشەوە پێشێلکاری بەربڵاوی مافی مرۆڤ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە، لەوانەش لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ یان لە دەرەوەی دادگا و نهێنی سزا دەدرێن.

دەشڵێن، دەسەڵاتدارانی ئێران ئامادە نین دیلەکان لە حاڵەتی شەڕدا ئازاد بکەن و هەڵمەتى دەستگیرکردنى بەکۆمەڵ و ئارەزوومەندانەی چالاکوانان و هاووڵاتیانیش کارەکەی قورستر کردووە.

باسلەوەشکراوە، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین فشار بخاتە سەر ئێران بۆ ئەوەی دەستبەجێ زیندانیانی سیاسی ئازاد بکات و سزاى لەسێدارەدان ڕابگرن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.