سەهبا فرێج بەڕێوەبەری ڕێکخراوی بۆ فێمینیزم، ڕایگەیاند: دەبێت مافەکانی ژنان بخرێنە ناو دەستووری نوێی سوریا، هەروەها دەبێن ژنان نوێنەرایەتی دادپەروەرانە و بەشداری کاریگەریان لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا هەبێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە: داواکارییەکانی ژنان بۆ خستنەڕووی مافەکانی ژنان لە دەستووری داهاتووی سوریادا زیاتر دەبن.
ڕاشیگەیاندووە: پێویستە هەموو مافەکانی ژنان بپارێزرێن، لەوانەش نوێنەرایەتی دادپەروەرانە و ڕەخساندنى دەرفەتی ڕاستەقینە بۆ بەدەستهێنانی کارێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ئەزموون و تواناکانی کردەیی و ئایدیۆلۆژیی ژنان.
دەشڵێت: دەستوور دەبێت مافەکانی مرۆڤ بە گشتی بپارێزێت، هەروەها دەبێت بڕگەیەکی ڕوون هەبێت کە مافەکانی ژنان لە کۆمەڵگا دەستەبەر بکات، نابێت ژنان پشتگوێ بخرێن .
باسیلەوەشکرد: هۆشداری دەدەین سەبارەت بە کاریگەرییەکانی پشتگوێخستنی مافەکانی ژنان لە دەستووری نوێی وڵاتەکەمان، چونکە نابێت ڕۆڵى ژنان پشتگوێ بخرێت، هەروەها نەبوونی گەرەنتی بۆ مافەکانی ژنان لە دەستووردا گرفتى گەورە دروست دەکات.