له دانیشتنی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی "نارین گوران" له دادگای ئامه‌د ئاڵۆزیی دروستبوو، دواتریش دانیشتنه‌كه دواخرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 6ـی نیسانی 2026 له دادگای سزا قورسه‌كانی ئاماد، دانیشتنێكی دیكه‌ی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی كوشتنی "نارین گوران" به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا، تۆمه‌تباری دۆسیه‌كه " نەوزاد بەختیار" ڕایگه‌یاند، كه هیچ شتێكی نییه بیڵێت، به‌ڵام دواتر له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییه‌كه‌دا، قسه‌یكرد و باسی له ڕوداوی كوشتنه‌كه كرد.
دواتر دادوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له قسه‌كانی تۆمه‌تباره‌كه‌دا، دژیه‌كی هه‌یه، به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه، پشێوییان نایه‌وه و دادوه‌ر له هۆڵه‌كه ده‌ریكردن، دواتریش پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه دواخرا.
"نارین گوران"ـی هەشت ساڵ، دوای ئەوەی لە 21ـی ئابی 2024 لە ئامەد بێسەروشوێن بوو، دوای 19 ڕۆژ تەرمەکەی بە پارچەپارچەکراوی لە چەمێکدا دۆزرایەوە، دواتر هەر یەک لە "مامی، دایکی و براکەی لەگەڵ نەوزاد بەختیار" بە تۆمەتی "کوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست"ـی نارین، ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.