کەمپەینی نێودەوڵەتی بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرێکی سیاسی بۆ پرسی کورد” دەڵێن، داوا دەکەین لە بەشداربوانى کۆبوونەوەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ لە مانگی حوزەیرانى ئەمساڵدا بەڕێوەدەچێت هەوڵى جێبەجێکردنى مافى هیوا بۆ عەبدوڵا ئۆجالان بدرێت.
دەشڵێن، لە کۆبوونەوەکانی پێشوودا بەشداربوانى کۆبونەوەى ئەنجومەنی ئەوروپا داوایان لە تورکیا کردووە لەم بارەیەوە هەنگاو بنێت، بەڵام وەڵامى پێویست نەدراونەتەوە.
گوتوشیانە، قۆناغێکی گرنگ لە پرۆسەى ئاشتى دەستپێکردووە و هەربۆیە عەبدوڵا ئۆجالان کاراکتەرێکى گرنگە لەم پرۆسەیە و پێویستە ئازاد بکرێت.
باسلەوەشکراوە، داواکارین هەموان نامە بنووسن و بەشدارى کەمپەینەکانى کۆکردنەوەى واژۆ بکەن بە مەبەستى دەستبەرکردنى ئازادى عەبدوڵا ئۆجالان.