ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكردووەتەوە، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له ڕۆژی 21ـی ئازار تاوه‌كو 27ـی ئازاری 2026، تەنها 319 ملیۆن دیناره، بەوەش 97%ـی داهاتەكەی لەدەستداوە بەراوورد بە هەفتەی پێشوو، كە 10 ملیار و 915 ملیۆن دینار بوو.
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێریی و ڕێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی ئەم هه‌فته‌یەی بڵاوکردووەتەوە، به‌شێوه‌یه‌ك 319 ملیۆن 475 هەزار دینار بووه، به‌جۆرێك كه 100%ـی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه.
بەگوێرەی مەڵپەڕەكە داهاتی هه‌فته‌ی پێشووتری سلێمانی، واته ڕۆژی 14ـی ئازار تاوه‌كو 20ـی ئازار 2026، بڕی داهات 10 ملیار و 915 ملیۆن دینار بووە، به‌مه‌ش داهاتی هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێژه‌ی 97% كەمیكردووە.
ماڵپه‌ڕەکە، هەفتانە داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاشكرا ده‌كات، كه پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتیی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه.