دامەزراوەی نێرگز محەمەدی، ڕایگهیاند، بههۆی پهرهسهندنه سهربازییهكانهوه، گیراوانی سیاسی و دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی ئێران مهترسیی ڕاستهوخۆیان لهسهره.
دامهزراوهكه دهڵێت، پەرەسەندنی هێرشەکان بۆ سەر شارە جیاوازەکان و کوژرانی قوتابیان لە قوتابخانەیەکی کچاندا، دەریدەخات کەسانی مەدەنی و گیراوەکان، لەبەردەم مەترسییەکی راستەوخۆدان.
دامەزراوهی نێرگز محەمەدی، جەختی کردووەتەوە، بیستنی دەنگی تەقینەوە لە نزیک گرتووخانەی ئێڤین لە تاران و گرتووخانەی زەنجان، نیگەرانییەکان لە دۆخی هەزاران زیندانی، زیاتر کردووە.
ئاشکراشیکردووە، بەڕێوەبەرایەتی گرتووخانەی ئێڤین داڕووخاوە و کارمەندانی گرتووخانەکە، دوای داخستنی دەرگاکان بەڕووی گیراواندا، بەشەکانیان چۆڵ کردووە.
ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونی دەستڕاگەیشتن بە پێداویستییە سەرەتاییەکان و خواردن، بە جۆرێک لە بەشی ژنانی گرتوخانەی ئێڤین دابەشکردنی ژەمە خۆراکەکان راوەستاوە و تەنیا بڕێکی کەم نان دەدرێت بە گیراوەکان.