وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كاركردنی به بڕگه‌كانی یاسای بودجه تایبه‌ت به دامه‌زراندن ڕاگرت، به‌وه‌ش پشكی دامه‌زراندنی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق به نوسراوێك بۆ په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د عه‌لی حسێن نعێمی ئاماژه به‌وه ده‌كات كاركردنیان به بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی ساڵه‌كانی 2023 و 2024 و 2025 ڕاگرتووه تایبه‌ت به گرێبه‌سته‌كانی بودجه كه 150 هه‌زار پله‌ی دامه‌زراندن بوو.
به گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ش پشكی پارێزگای كه‌ركوك كه حه‌وت هه‌زار پله‌ی دامه‌زراندن بوو هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و كاری پێناكرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناكۆكیی سیاسی و ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كه‌ركوك كه نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌كانی پارێزگاكه ده‌كه‌ن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی په‌یامنێری نوچه‌تیڤی له‌كه‌ركوك، ده‌بوو تا كۆتایی 2025 ناو و مامه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه ڕه‌وانه‌ی به‌غداد بكرایه كه ده‌بوو له‌سه‌ر پشكی پارێزگاكه دابمه‌زرانایه، به‌ڵام پشك پشكێنه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان ڕێگر بوو گه‌نجانی كه‌ركوك سود له‌و ده‌رفه‌تی دامه‌زراندنه وه‌ربگرن.