ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ـی ئایار له دادگه‌ی ڕه‌سافه‌ی شاری به‌غداد، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له شایه‌تحاڵ و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان، تۆمه‌تبار عه‌جاج ئه‌حمه‌د حه‌ردان تكریتی له به‌رده‌م دادوه‌ر ئاماده‌بوو یه‌كه‌م دانیشتنی دادگایی‌کردنی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و دانیشتنه‌دا كه چوار كاتژمێری خایاند، 28 ڕزگاربووی ئه‌نفال وه‌ك سكاڵاكار و شه‌یه‌تحاڵ گوته‌یان لێوه‌رگیرا.
تۆمه‌تبار عه‌جاج تكریتی له به‌رده‌م دادوه‌ر دانی به‌وه‌داناوه كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی ناوچه‌ی نوگره‌سه‌لمان بووه له پارێزگای موسه‌نا، به‌ڵام تاوانه‌كانی كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و چه‌ندین تاوانی مه‌ترسیداری دیكه‌ی ڕه‌تكردووه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ی كراوه.
بڕیاره ڕۆژی 14ـی ئه‌م مانگه پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو جارێكی دیكه دادگه كۆببێته‌وه و دانیشتنی دووه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام نازانرێت ئایا دادگاییكردنه‌كه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه یان دانیشتنی دیكه‌ی به دوادا دێت.
تۆمه‌تبار عه‌جاج ئه‌حمه‌د حه‌ردان تكریتی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عس و كاتی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی گوند و چه‌ندین ناوچه‌ی باشوری كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی ناوچه‌ی نوگره‌سه‌لمان بوو، تۆمه‌تباره به تاوانی كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و چه‌ندین تاوانی قێزه‌ونی دیكه، ئه‌گه‌ر تۆمه‌تبار ئه‌و تاوانانه‌ی به‌سه‌ردا ساغببێته‌وه، سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رده‌چێت.