ئەندامێکى تیمى پارێزەرانى لاهور شێخ جەنگى ڕایگەیاند، بەهۆى زۆرى پەڕاوەکان پڕۆسەى دادگایى کردنى لاهور شێخ جەنگى و پۆڵادى براى بۆ رۆژى 14ـى ئەم مانگە دواخرا.
دانا تەقیەدین ئەندامى تیمى پارێزەرانى لاهور شێخ جەنگى دەڵێت، ئەمڕۆ دادبینییەکە کرا، بەڵام لە دادگا نە سکاڵاکار و نە پارێزەرى سکاڵاکار ئامادە نەبوون و تەنها وتەى سکاڵاکار خوێندرایەوە.
دوای زیاتر لە هەشت مانگ لە دەستبەسەربوونیان، بڕیاربوو ئەمڕۆ دووەمین دانیشتنی دادگاییکردنی لاهوری شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی برای بەڕێوەبچێت.