ڕاستەوخۆ

خێزانێكی كورد لە حەلەب كۆمەڵكوژ كران

reset font size increase font size

ئاژانسی هەواڵی فوڕات بڵاویکردەوە، دره‌نگی شەوی ڕابردوو، تەرمی سەرجەم ئەندامانی خێزانێكی کورد، کە لە چوار کەس پێکهاتبوون، بە کوژراوی لەنێو ماڵەکەی خۆیان لە گەڕەکی سەبیلی شاری حەلەب دۆزرانەوە.

 ڕووداوەکە دوای ئەوە زانراوە، کەسوکاری خانەوادەكە پەیوەندییان بە ئەندامامی ئەو خانەوادە کردووە، بەڵام کەس وەڵامی نەداونەتەوە و بە ناچاری خۆیان چون دەرگای ماڵەكەیان شکاندووه‌ و ڕوداوه‌كه‌ ئاشكرابووه‌.

 لەبارەی هۆکاری ڕووداوەكه‌وه‌، پۆلیسی حەلەب ئامادە نەبووە زانیاری بخاتەڕوو، بەڵام زانراوە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستیپێکردووه‌.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.