ڕاستەوخۆ

خوێندنی باڵا ڕێکارەکانی پرۆسەی "خوێندنی ئۆنڵاین"ـی بڵاوكرده‌وه‌

reset font size increase font size

وەزارەتی خوێندنی باڵای هه‌رێمی كوردستان ڕێکارەکانی بۆ تەواوکردنی پڕۆسەی خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بڵاوكردەوە و دەڵێ، لە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه‌ پرۆسەی خوێندن لەسەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

بە گوێرەی ڕێکارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەو وانانەى بەشێوەى ئۆنڵاین و ڕاستەوخۆ دەگوترێنەوە، پێویستە لەکاتى دەوامى فەرمى و خشتەى وانەکانى ڕۆژانە دابن.

هەرچی دەربارەی وانە پراکتیکییەکان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئەو وانانەى لەڕێگەى ئۆنلاین دەوترێنەوە، بەڵام ئەو وانە پراکتیکیانەشى کە پێویستىان بەناو کەمپەس دەبێت، پێویسته‌ لە کاتى ئاسایى بوونەوەى دۆخەکە لەناو کەمپەس وانەکان بوترێنەوە.

بۆ کۆلێجە پزیشکییەکان ئاماژە بەوەکراوە، جگە لەو بابەتانەى بە ئۆنڵاین وەریدەگرن، بۆ وانە پراکتیکى و تیۆرییەکانى دیکە دەتوانن بچنە ناو نەخۆشخانەکان و بەردەوامى بەخوێندنه‌كه‌یان بدەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پێویستە لەسەر زانکۆ و پەیمانگەکان بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخەکە بەپێى خشتەیەکى گونجاو تاقیکردنەوەکان ڕێکبخه‌ن، هه‌روه‌ها ڕەچاوى هاتوچۆى خوێندکارانى دەرەوەى شار بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا خشتەى کۆلێجەکان لەیەککاتدا نەبن بە مەبەستی دروستنەبوونی قەرەباڵغى لە ناو زانکۆکاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.