ڕاستەوخۆ

خاوەن کێڵگە کشتوکاڵییەکانی شارەزوور گردبوونەوە

reset font size increase font size

 

بەشێک لە جوتیاران و خاوەن کێڵگە کشتوکاڵییەکانی دەشتی شارەزوور، لەبەردەم باڵەخانەی شارەوانیی قەزاکە گردبوونەوە.

ئەمەش وەک دەربڕینی ناڕەزایەتییەکی توند لەبەرانبەر بڕیاری لێسەندنەوەی زەوییەکانیان، کە بڕیارە لەلایەن شارەوانییەوە وەک زەوی نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێن.

خاوەن کێڵگەکان و جوتیارانی ناوچەکە دەڵێن، ئەو زەوییانەی کە شارەوانی خستوویەتیە ناو پلانی دابەشکردنەوە، زەوی بەپیتی کشتوکاڵین و ئەوان ساڵانێکی درێژە بە بەردەوامی کاری کێڵانی تێدا دەکەن و سەرچاوەی سەرەکیی بژێوی ژیانیانە؛ بۆیە گۆڕینی ڕەگەزی ئەم زەوییانە بۆ نیشتەجێبوون، زیانێکی گەورە بە کەرتی کشتوکاڵی ناوچەکە دەگەیەنێت.

جوتیارێکی بەشداربووی گردبوونەوەکە بە نووچە تیڤی ڕاگەیاند، "ئەو زەوییانەی شارەوانی دەیەوێت وەک زەوی نیشتەجێبوون دابەشی بکات، کشتوکاڵین و ئێمە بەردەوام بەرهەمیان تێدا دەچێنین. "

گوتیشی داواکارین حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێداچوونەوە بەم بڕیارەدا بکەن و کێڵگەکانیان لێ نەسەندرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.