خالید مەشعەل سهرۆكی بزووتنەوەی حەماس له دهرهوهی فهڵهستین رایگەیاند، بزووتنەوەکەی دەستێوەردانی دەرەکی و گەڕاندنەوەی قەیوم بۆ غەززە، لە ژێر هیچ ناو و رەنگێکدا قبوڵ ناکات.
خالید مەشعەل لە کۆڕبەندی جەزیرە لە دەوحەی قەتەر رایگەیاند، حەماس نە چەکەکانی خۆی تەسلیم دەکات و نە هیچ جۆرە دەستێوەردان و دەسەڵاتێکی دەرەکی لە غەززە قبوڵ دەکات. وتیشی بەتاوان ناسینی "مقاومەت" و چەکەکانی، بۆ بزوتنەوەی حەماس ناڕەوایە.
وتیشی، لە روانگەی حەماسەوە، تا ئەوکاتەی "داگیرکاریی بەردەوام بێت، "مقاومەت"یش وەک مافێک بۆ خەڵک بەڕەوایی دەمێنێتەوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، دەبێت خەڵکی فەلەستین خۆیان بڕیار لە داهاتووی سیاسیی خۆیان بدەن و بەڕێوەبردنی غەززەش دەبێ لەدەستی خۆیاندا بمێنێتهوه.
له بهشێكی دیكهی قسهكانیدا باسی لهوهكرد، ئیسرائیل حكومهتی سوریای ناوێت، بهڵكو كورد و دروز و عهلهوییهكانی دهوێت ئهوهش نیگهرانی كوردی لێكهوتهوه.
ئەم هەڵوێستەی خالید مەشعەل لە کاتێکدایە، ئەمریکا و ئیسراییل بەردەوام پێداگریی لە چەککردنی حەماس وەک قۆناغی دووەمی ئاشتی دەکەن و لە گەڵاڵە ٢٠ خاڵییەکەی ترەمپیشدا، چەککردنی حەماسی بە روونی ئاماژهی پێكراوه.