ڕاستەوخۆ

حەماس داوا لە ئێران دەکات وڵاتانی دراوسێ نەکاتە ئامانج

reset font size increase font size

بزووتنەوەی حەماس، داوا لە ئێران دەکات خۆی بەدوور بگرێت لە بەئامانجگرتنی وڵاتانی دراوسێی. هاوکات، جەختی لە سەر مافی حکومەتی ئێران کردەوە، بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە بەرانبەر هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل.

حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، جەخت لە سەر مافی حکومەتی ئێران، لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان، بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکان بە هەموو تواناکانیی دەکەینەوە لە هەمان کاتیشدا داوا لە لە ئێران دەکەین خۆی لە بەئامانجگرتنی وڵاتانی دراوسێی دوور بگرێت.

لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، تاران چەندین وڵاتی ناوچەکە و بنکەکانی ئەمریکای لەو وڵاتانەدا کردووەتە ئامانج.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.