حەلا مەرۆکی بەڕێوەبەری دەزگای داد و گەشەپێدانی بەردەوامى سوریا ڕایگەیاند: ڕۆڵی ژنان لە سووریا وەک پێویست نییە و دەبێت ژنان بچنە ناو ناوەندەکانى بڕیاردانەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە: گەشبین نیم بە دۆخی ژنان لە سوریا، چونکە دوای ئەو هەڵبژاردنانەی کە ئەنجامدرا و دەستبەکاربوون، ڕۆڵی ژنان بەو شێوەیە نەبوو کە چاوەڕێمان دەکرد.
گوتیشى: هیوادارین لەم دۆخەدا ڕۆڵی ژنان زیاتر ببێت، چونکە ژنان بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان لە شەڕدا گرتە ئەستۆ و لە ئێستادا تواناى سەرکردایەتیکردنیان هەیە.
سەبارەت بە تێڕوانینی کۆمەڵگا بۆ ژنان، حەلا مەرۆکی دەڵێت: یەکدەنگى نێوان ژنان زۆرگرنگە، ئەو کارەش لە ئێستادا لە هەموو شت گرنگترە و دەبێت هەموان بە یەک دەنگ داواى چەسپاندنى مافەکانمان بکەین.
باسیلەوەشکردووە: پێویستە ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیی هاوکارى ژنانی سوریا بکەن و ژنان لە پرسە کۆمەڵایەتی و دیپلۆماسییەکان پەروەردە بکەن.