بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانها، حکومەتی کاتی سوریا بەشێوەیەکی زارەکی دوورخستنەوەی مامۆستایانی گرێبهستی عەلەوی لە پیشەکانیان راگەیاندووە.
دەشڵێت، حکومەتی کاتیی بێ بوونی هیچ پاساوێک و راگەیاندنێکی پێشوەختە، بەشێوەیەکی زارەکی و بە پۆستێکی تێلیگرام، لە ئیدلیب بڕیاری دوورخستنهوهی مامۆستایانی گرێبهستی عەلەوی داوە.
مۆستایانی عەلەوی، لە ئیدلیب رایانگەیاند، حکومەتی کاتیی لە کاتێکدا ئەم بڕیارەی دەرکردووە کە ئێمە گرێبەستی چوار ساڵمان لەگەڵ ڕێکخستنی پەروەردەیی لە ئیدلیب ئیمزاکردووە، ئەم بڕیارە پێچەوانەی یاسایە، ئەوان کەسانێکی نەخوێندەواریان لە شوێنەکانی ئێمە داناوە کە تەنانەت خوێندنی زانکۆیان تەواونەکردووە، حکومەت ئەو کەسانە وەک کەسانی شۆڕشی پێناسە دەکات. ئاماژەیان بەوەشکرد، پێویستە بە زووترینکات مامۆستایان بگەڕێنەوە سەر پیشەی خۆیان و گرێبەستی نوێیان لەگەڵ واژۆ بکرێت.