حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك سه‌كۆی "ئی - پسوڵە"، كه تێیدا داشكاندنی ٪20ـی كرێی كاره‌بای بۆ به‌شداربووان تێدایه، له‌كار كه‌وتبوو، جارێکی دیکە کەوتەوە کار و داشکاندنی ٪20 درێژکرایەوە.
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت، داشكاندنی كرێی كاره‌با بۆ ئه‌و به‌شداربووانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی سه‌كۆی "ئی - پسوڵە"ه‌وه پاره ده‌ده‌ن، درێژكراوه‌ته‌وه بۆ 24-3-2026.
ده‌شڵێت، وه‌ستانی سه‌كۆكه، به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه بووه و ڕێكاری پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رده‌وامبن.
"ئی - پسوڵە" سەکۆی فەرمی پارەدانی دیجیتاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە ڕێگە بە هاوڵاتیان و شوێنە بازرگانییەکان دەدات، بتوانن بە شێوەیەکی خێرا پارەبدەن.