ڕاستەوخۆ

حکومەتی عێراق ترلیۆنێک دینار تەرخان دەکات؛ نیوەی بۆ شایستەی دارایی جوتیاران و نیوەکەی تریش بۆ سندوقی نەوەکان

reset font size increase font size

حکومەتی عێراق بڕیاری دا بە تەرخانکردنی یەک ترلیۆن دینار بە مەبەستی پشتیوانیکردنی کەرتی کشتوکاڵ، پێدانی شایستە داراییەکانی جوتیاران و بوژاندنەوەی ئابووری، کە تێیدا نیوەی ئەو بڕە پارەیە ڕاستەوخۆ بۆ جوتیاران خەرج دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی حکومەتی عێراق، بڕیارەکە بەم شێوەیە دابەش کراوە:

٥٠٠ ملیار دینار تەرخان کراوە بۆ خەرجکردنی ڕاستەوخۆی شایستە داراییەکانی جوتیاران، بە ئامانجی پارێزگاریکردن لە بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی ناوخۆیی و بەهێزکردنی بژێوی ئەم توێژە گرنگە.

٥٠٠ ملیار دینارەکەی دیکە دەخرێتە سەر "سندوقی نەوەکان"، بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ بۆ گەنجان و پەرەپێدانی گەشەپێدانی بەردەوامی ئابووری لە وڵاتدا.

حکومەتی عێراق جەختی لەوە کردەوە که‌ ئەم هەنگاوە داراییانە بە ڕێکارێکی گرنگ دەزانن بۆ بوژاندنەوەی ڕاستەوخۆی بازاڕ و پتەوکردنی بناغەکانی پشتگیریکردنی بەرهەمی ناوخۆیی لە سەرانسەری وڵاتدا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.