سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری سونه رایگه‌یاند، دوایین پێشهاته‌كان و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه، ئه‌گه‌ری دروستبوونی دوو هاوپه‌یمانیی نوێ و دابه‌شبونی ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كانی لێ ده‌كرێت.
حه‌یده‌ر مولا یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی سونه و هاوپه‌یمانیی عه‌زم له تۆڕی ئێكس بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی دوایین گۆڕانكارییه سیاسیه‌كان و پێشهاته نوێكان، ئاماژه‌ی پێكهێنانی دوو هاوپه‌یمانیی نوێ ده‌كرێت و ئاماژه‌كانیش ده‌ركه‌وتوون.
ده‌شڵێ، به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه هاوپه‌یمانیی یه‌كه‌م له عه‌زمی موسه‌نا سامه‌ڕایی و چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی سونی و ده‌وڵه‌تی یاسای مالكی و پارتی دیموكراتی كوردستان و رێكخراوی به‌دری هادی عامری و هه‌ردوو بزوتنه‌وه‌ی ئه‌ساس و ته‌سمیم پێكدێت.
هه‌روه‌ها، هاوپه‌یمانیی دووه‌میش له عه‌سایبی خه‌زعه‌لی و ته‌قه‌دومی حه‌لبوسی و یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌كه‌ی ره‌یان كلدانی پێكدێت.