گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێمە به‌شێك نین لە پیلانێک بۆ پڕچەککردن و ناردنی پارتە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ ناوخاکی ئێران.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو ڕاپۆرتانەی باسی ڕۆڵی هەرێمی کوردستان دەکەن، گوایە ئێمە بەشێکین لە پیلانێک بۆ پڕچەککردن و ناردنی پارتە کوردییە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ ناوخاکی ئێران، بەتەواوی ناڕاستن و ڕەتیان دەکەینەوە.
له ڕاگهیهندراوهكهدا باس له‌وه‌ش كراوه، حكومه‌ت و پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بەشێک نین لەهیچ هەڵمەتێک بۆ فراوانکردنی شەڕ و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت، ئێمە داوای ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکە دەکەین و هێرشە ترسنۆکانەکانی سەر هەرێمی کوردستان بە تەواوی شەرمەزار دەکەین.