حزبی شیوعی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ ‘پرۆژەی یەکڕیزیی بۆ یەکێتی نەتەوەیی’ دەربڕی و ڕایگهیاند، یەکگرتوویی بنەمای سەرەکی سەرکەوتنە و پاراستنی مافەکان و ئازادییەکانه.
حزبی شیوعی کوردستان له ڕاگهیهنراوێكدا دهڵێ، بەهۆی باوەڕمان بە چارەنووس و خەباتی هاوبەش، پشتیوانی لە بانگەوازی ‘پرۆژەی یەکێتی نەتەوەیی’ دەکەین بۆ ناوەندەکانی بڕیاردان لە جیهاندا، هەمیشە جەختمان لەسەر یەکگرتوویی و یهكهەڵوێستی کوردستان کردووەتەوە.
ئاماژهی بهوهشكردووه، یەکگرتوویی پرەنسیپی سەرەکی سەرکەوتن و پاراستنی ماف و ئازادییەکان و تەواوکردنی قۆناغی ڕزگاری نیشتمانییە؛ ئەمەش چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی هاوبەش دەخاتە سەر شانی هەمووان.
ڕۆژی 18ی ئهم مانگه بە واژۆی زیاتر لە 200 کەسایەتی جیاواز لە باشووری کوردستان، له ڕاگهیهنراوێكدا پڕۆژەی یەکڕیزیی نەتەوەیی بۆ یەکگرتوویی گەلی کورد ڕاگهیهنرا.
پرۆژەكه بۆ یەکڕیزی گەلی کورد بە دروشمی ‘یەک، یەک، یەک، گەلی کورد یەکە’ دەستیپێکرد، لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لە یەکڕیزی، هەوڵدان بۆ بنیاتنانی پلاتفۆڕمی هاوبەش لە دژی قەیرانەکان و گەیشتن بە مافەکانی گەلی کوردستان کراوە.