لە چوارچێوەی بەردەوامیی گرژییەکاندا، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە 3ـی ئەیلوولی 2026 رایگەیاند کە فشارە ئابووری و سەربازییەکان دژی ئێران بەردەوام دەبن، و سەبارەت بە پرسی چەکدارکردنی ئۆپۆزسیۆنیش ئاماژەی بەوە کرد: "زۆر شت هەن کە دەیکەین، بەڵام ئاشکرایان ناکەم".
ڤانس ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمریکا هیچ دانوستانێک لەگەڵ تاران ناکات تاوەکو ئەو کاتەی کۆتایی بە بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان دەهێنێت.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رەتیکردبووەوە ناوەرۆکی هەنگاوەکانی وەک ناردنی هەواڵگریی ناوەندی بۆ پشتیوانیکردنی خۆپیشاندەران ئاشکرا بکات، بەڵام جەختیکردەوە کە دەسەڵاتی ئێران رۆژ بە رۆژ لاوازتر دەبێت، هەرچەندە ئێرانییەکان لە ترسی کوژران بە شێوەیەکی راستەوخۆ رووبەڕووی سەرکردایەتی نابنەوە.
ئەم لێدوانانەی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لە کاتێکدا دێن کە فشارە سەربازی و ئابوورییەکان چڕتر بوونەتەوە و باسوخواسەکان لەسەر داهاتووی دەسەڵاتی ئێران و ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان ڕوولە زیادبوونە.