جێگری سەرۆکی مەهەپە و ئەندامی کۆمیسیۆنی پەرلەمان ده‌ڵێت، بۆ مافی هیوا پێویستمان به یاسای نوێ هه‌یه و ده‌بێت یاسا كۆنه‌كان هه‌مواربكه‌ینه‌وه.
فەتحی یڵدز لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاندووه، ئەو کەسانەی پرسیار دەکەن ئایا "مافی هیوا" لە ڕاپۆرتی کۆمیسیۆندا دەبێت یاخود نا، پێویستە ئەوە بزانن کە یاسای تورکیا شتێکی بەناو "مافی هیوا" تێدا نییە، بەڵکو دەستەواژەی ئازادی مەرجدار بوونی هەیە کە هەمان ئامانجی مافی هیوا لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی یاسای ئێستای لەسێدارەدان، هەموو سزادراوان جگە لەوانەی لە بازنەی ئەو یاسایەدا دەرکراون، ئەگەری ئازادکردنی مەرجداریان هەیە بەبێ گوێدانە جۆری تاوان و سزادانیان، بەڵام ئەو کەسانەی سزای هەتاهەتایی قورسکراویان بەسەردا سەپێنراوە و لەسەر تاوانە ڕێکخراوەکانی دژ بە ئاسایشی دەوڵەت و نەزمی دەستووری و بەرگریی نیشتمانی سزایان بەسەردا سەپێنراوە، ناتوانن سوود لە ئازادکردنی مەرجدار وەربگرن.
وتیشی، بۆ ئەوەی لەم چوارچێوەیەدا گۆڕانکارییەک بکرێت، پێویستە ئەو ڕێسایانەی لە یاسای سێدارەدادان کە ئازادکردنی مەرجدار قەدەغە دەکەن هەڵبوەشێنرێنەوە و هەندێک یاسای نوێ دەربکرێت.
دوای ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی ئاشتی، هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن مافی هیوا له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌كه‌دا جێگه‌ی بكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه رێبه‌ر ئۆجالان بگرێته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی زیندانی ئیمراڵی زیاتر پرۆسه‌ی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان له ناو توركیا بباته پێشه‌وه.