ڕاستەوخۆ

جوڵەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و زەینەبیوون لە شارەکانی ئێران زیادیانكردووه‌

reset font size increase font size

جوڵه‌ی چەکدارانی حەشدی شەعبی و زەینەبیوون كه‌ سەر بە ڕژێمی ئێرانه‌ له‌ شاره‌كانی ئێران زیادیانكردووه‌ و له‌ هه‌موو سنوره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش بڵاوه‌یان پێكراوه‌.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "دەنگی دەستگیرکراوانی کورد و ئێرانی"، جوڵە و چالاکیی چەکدارانی سەر بە ڕژێمی ئێران کە بە زەینەبیون دەناسرێن، هەروەها چەکدارانی حەشدی شەعبی لەسەر شەقامەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیانکردووە، حه‌شدی بە هەڵکردنی ئاڵای عێراق و ئێران، لە بەسرەوە چوونەتە شارەکانی خوڕەمشار و ئابادان لە پارێزگای خوزستانی ئێران.

ڕاپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ده‌كات، ئەم میلیشیایانە لە شاری چابەهار لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانیش جێگیرکراون و پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ئەنجام دەدەن، هه‌روه‌ها چەکدارەکان بێڕێزی بە هاوڵاتییان دەکەن.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، ئەم میلیشیایانە پێشینەیەکی خوێناوییان هەیە و لە کاتی خۆپێشاندانەکاندا لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بەتایبەت کوردەکان بەکارهێنراون، لە زانکۆکانی ئێرانیش بۆ چاودێریکردنی خوێندکاران و سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ جێگیر کرابوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.