ئاماده‌كردن/ ڕێبوار تۆفیق
سه‌ره‌ڕای بێ ده‌نگبونی چه‌كه‌كان و كۆتاییهاتنی واده‌ی دووه‌می ئاگربه‌ست، به‌ڵام پێشبینی ناكرێت جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران ده‌ستپێبكاته‌وه.
دوای 40 ڕۆژ جه‌نگی سه‌خت و توند له نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، دواجار به ئامانجی گه‌یشتن به ڕێكکه‌وتن سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاگربه‌ستێكی دوو هه‌فته‌یی ڕاگه‌یاند.
نه‌گه‌یشتن به ڕێكکه‌وتن، ئاگربه‌ستی بۆ ماوەی 10 ڕۆژی دیكه درێژكرده‌وه، ئه‌و واده‌یه‌ش چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می ماوه، ئەگەری زۆری ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن، چه‌كه‌كان بێ ده‌نگ بكرێن و شه‌ڕ ده‌ستپێنه‌كاته‌وه، وه‌ك زۆرێك له جه‌نگه‌كانی ڕابردوو به خامۆش نه‌كراوی به جێبهێڵرێت، باری نه شه‌ڕ نه ئاشتی دروست ببێ و ئه‌گه‌ره‌كانی دروستبوونه‌وه‌ی جه‌نگ به كراوه‌یی بهێڵرێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ده‌ڵێت، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی باسی له‌وه كردووه بوار بۆ دیپلۆماسیه‌ت بڕه‌خسێنرێت له جه‌نگ دژی ئێران و گه‌مارۆی ئابوریی و دارایی فراوانتر و توندتر بخرێته سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ی مل بدات بۆ ئاشتی.
به‌ڵام ئێرانییه‌كان پێیانوایه، ئه‌و ئاشتییه‌ی تره‌مپ باسی ده‌كات خۆ بهدهستەوەدانه نه‌ك ئاشتی و ڕێككه‌وتن، به تایبه‌تیی ئه‌مریكا داوای خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی ئه‌تۆمیی ئێران ده‌كات له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی موشه‌كیی و سه‌ربازیی.
ئیسرائیلییه‌كانیش، شێوازی لێدوان و هه‌ڕه‌شه‌كانیان گۆڕیوه و ده‌ڵێن، ئامانجیان له ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی ئێران نییه، به‌ڵكو لاوازكردنێتی له ڕووی سه‌ربازییه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێت، ئامانجیان له هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی جه‌نگ دژی ئێران، له ناوبردنی هه‌ڕه‌شه و توانا سه‌ربازییه‌كانی تاران بوو، نه‌ك له ناوبردنی ڕژێمه‌كه‌ی، چونكه ئه‌وه كاری گه‌لی ئێرانه نه‌ك ئه‌وان.
ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ره‌كانی نه شه‌ڕ نه ئاشتی زیاتر ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت جه‌نگه‌كه به خامۆش نهكراویی، وه‌ك زۆرێك له جه‌نگه‌كانی دیكه به جێبهێڵرێت.