بەگوێرەی زانیارییەکانی نوچە تیڤی، شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ، زنجیرەیەک هێرشی درۆنی کرایە سەر هەولێر، هێرشەکان لەلایەن سیستەمی بەرگریی هاوپەیمانانەوە تێکشکێنران و هیچ زیانێکی گیانیان لێ نەکەوتەوە.
بەهۆی یەکێک لە هێرشەکان، پارچە درۆنێک لە هەولێر بەر ماڵێک کەوت و تەنیا زیانی مادی هەبوو و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە.
هاوکات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆنێک هێرش کرایە سەر شاری سلێمانی و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەرپەرچی هێرشەکە درایەوە و لە کۆیەش درۆنێک بەر کۆگایەکی کەلوپەلی ناو ماڵ کەوت و جگە لە زیانی مادی زیانی گیانی نەبوو.