ڕاستەوخۆ

تەندروستیی هەولێر: لە ساڵی 2025ـدا زیاتر له‌ چوار هه‌زار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە شێرپەنجە تۆمارکراوە

reset font size increase font size

 بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، لە ساڵی 2025ـدا ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بەراورد بە ساڵی 2024 ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و زیاتر لە چوار هەزار حاڵەت تۆمار کراوە.

د. دلۆڤان محەمەد، ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا چوار هەزار و 238 نەخۆشی نوێی تووشبوو بە شێرپەنجە لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمارکراون.

جەختیشیکردەوە، زۆرێک لە جۆرەکانی شێرپەنجە ئەگەر لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا دەستنیشان بکرێن، دەرفەتی چاکبوونەوەیان زۆرە. ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەش دەبێتە هۆی دۆزینەوەی خێرای نەخۆشییەکە و دەتوانرێت وەک چارەسەری کۆتایی و ڕزگاربوون لەو نەخۆشییە هەژمار بکرێت.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی تەندروستیی هەولێر، لە کۆی ئەو کەسانەی لە ساڵی 2025ـدا تووشی نەخۆشییەکە بوون، ٪77ـیان دانیشتووی شاری هەولێر و دەوروبەرین. هەروەها 23%ـی تووشبووەکان خەڵکی دەرەوەی شارەکەن و بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانی هەولێریان کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.