تەندروستیی سلێمانی هۆشداریی دەداتە هاوڵاتییان و دەڵێت خۆتان بە دووربگرن له خواردنی کوزەڵە.
بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکیدا، داوا لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان لە خواردنی کوزەڵە بەدووربگرن تاوهكو دووربن له تووشبوون به كرمی جگهر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا حاڵەتەكانی كرمی جگەر زۆربوون و لەکاتێکدا چارەسەرەکەی زۆر گرانە، بەم دواییانە نزیک بە 90 حاڵەتی تووشبوون بە کرمی جگەر تۆمارکراون و زۆرینەیان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین بووە.